PART 1

1.1K 81 174
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_-_

؟؟؟:من گرنگی نادەم یان پارەکەم پێدەدەیت یاخود لێرە دەچیتە دەرەوە

ئاریوم:تکایە بەڕێزم کەمێکی تر چاوەڕێ بکە دڵنیابە پارەکەت بۆ دەهێنم

؟؟؟:نەفرەت باشە بەڵام گەر تا یەک هەفتەی تر پارەکە ئامادە نەبێت ڕاستەوخۆ دەرت دەکەم

زەردەخەنەیەکم کرد و گوتم

ئاریوم:زۆر زۆر سپاستەکەم بەڕێزم

؟؟؟:بێدەنگبە تا لە بڕیارەکەم پەشیمان نەبوومەتەوە

بەتوڕەییەوە گوتی و ڕۆشت منیش دەرگاکەم داخست پاشان پاڵم پێدایەوە

ئاریوم:ئێستا دەبێت چی بکەم؟....دەبێت بەیانی بچم و بە بەڕێز هان بڵێم کە مووچەکەم زیاد بکات کە بە دڵنیاییەوە ناشی کات

بە ماندووی هەستامەوە و چوومە ژوورەکەم و خەوتم

≈≈≈≈≈≈≈≈

بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە سەیرم کرد بزانم کێیە

ئاریوم:ئاهـــ...نەفرەت

کە ناوەکەم بینی لە ترسا ڕاچڵەکیم و لەسەر جێگاکەم کەوتمە خوارەوە ئەوە بەڕێز هانە ڕێگەم نەدا مۆبایلەکەم لەوە زیاتر زەنگ لێبدات و خێرا هەڵم گرت

ئاریوم:ئێ سڵاو گەورە.....

بەهاوارەوە بەرزەکەی قسەکەی پێبڕیم منیش کەمێک مۆبایلەکەم لە گوێم دوورخستەوە

ب.هان:گەمژەی بێکەڵک ئەوە تۆ لەکوێیت ها...بۆچی هەتا ئێستا خەوتوویت هەی تەمەڵی پیس

بەڵێ ئەوە کاری ئەوە زۆربەی ڕۆژەکان بەمشێوەیە کاتژمێر ۷ پەیوەندیم پێوە دەکات و سوکایەتیم پێدەکات

ئاریوم:ئێهــ...گەورەم ببورە دڵنیابە دوبارە نابێتەوە وە هەر ئێستا بە خێرایی دێمە ئەوێ

بەترسەوە قسەکانم دەکرد و خێرا هەڵسام و جلوبەرگم دەرهێنا

ب.هان:تا بیست خولەکی تر لێرە نەبیت ئەوا دەردەکرێیت

ئەوەی گوت و پەیوەندیەکەی داخستەوە منیش بەخێرایی جلوبەرگێکم لەبەر کردوو کەمێک قژم چاککرد و دواتر بەخێرایی ڕۆشتمە دەرەوەی ماڵەوە و بەڕێکەوتم بۆ ئەو کافتریایەی کە کاری لێدەکەم باشە کە زۆر دوورنیە لەوانەیە بتوانم پێش ئەوەی بیست خولەکەکە تەواو بێت من بگەمە ئەوێ ئایخوایە خۆم بەنیازبووم پێی بڵێم مووچەکەم زیاد بکات بەڵام دوبارە توڕەم کردووە بۆیە بەدڵنیایەوە کە باسی مووچەم کرد خێرا هەڵدەچێت و دەرم دەکات

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now