PART 25

342 48 78
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂

"TOMORROW"
"بەیانی"




جۆنگکووک:ئاریوم پێویست ناکات بترسیت یاخود شەرم بکەیت ئەوان دایک و باوکی تۆن بۆیە بێگومان تۆیان خۆشدەوێت چاوەڕێی تۆن

بەهێمنی گوتی ئێمە ئێستا لەبەردەم ماڵی دایکم و باوکمداین کە لەوانەیە لە داهاتوودا ببێتە ماڵی منیش بەڵام زۆر شڵەژاوم و ئەترسم وە جۆنگکووکیش هەوڵی هێمن کردنەوەم دەدات تا بڕۆینە ژوورەوە

ئاریوم:باشە من چیتر ناترسم....ئێستا دەتوانیت لە زەنگەکە بدەیت

بەهێمنی گوتم ئەویش سەری لەقاند و لە زەنگەکەی دا دوای کەمێک خزمەتکارێک کردیەوە و خۆی بۆمان چەماندەوە و ئێمەش چوینە هۆڵەکە وە دایکم و باوکمم بینی کە دانیشتبوون و چاوەڕێی منیان دەکرد

جۆنگکووک دەستی گرتم و ڕایکێشامە لای ئەوان

جۆنگکووک:دایکە باوکە هاتمەوە!!

بەدەنگی بەرز گوتی و دواتر لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشت منیش هێشتا بەپێوە وەستابووم و سەیری دایکم و باوکم دەکرد تا جۆنگکووک قۆڵی گرتم و داینیشاندم

ب.جیۆن:بـــەخێربێیتەوە کوڕم

ئەوەی گوت و سەیری منی کرد دواتر جۆنگکووک بەبێزاری گوتی

جۆنگکووک:باشە ئێوە بۆچی بەمشێوەیە بێزارکەرن ئێوە چەندین ساڵە لەیەکتری دوورن لەجێی ئەوە باوەش بکەن بەیەکتردا و بۆن و ماچی یەکتر بکەن بۆچی بەمشێوەیە سەیری یەکتر دەکەن

دوای ئەو قسەیە خاتوو جیۆن هاتە پێشەوە و خێرا باوەشی لێدام لەوکاتەدا هەستێکی سەیرم بۆ دروست بوو ئەو شتەی کە چەند ساڵە هیوام بۆی دەخواست وا ئێستا هاتە دی لەکۆتایدا لە باوەشی دایکمدام

خ.جیۆن:کچە جوانەکەی من....من ببورە تکایە هەمووی بەهۆی منەوە بوو بەهۆی بێئاگایی منەوە بوو ئەم هەموو ساڵە تۆ لەدووری ئێمەیت

بەگریانەوە گوتی و ماچی ڕوخسارمی دەکرد وە منیش چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون

ئاریوم:د...دایکە!

ئەو وشەیەم گوتم دەستم کردە گریان هێشتا باوەڕ ناکەم کە لەنێو باوەشی دایکمدام وە بۆ یەکەمجار وشەی دایکەم بەکارهێنا

خ.جیۆن:بمبوورە تکایە هەمووی بەهۆی منەوە بوو

بەگریانەوە قسەکانی دەکرد تا باوکم هات واتا بەڕێز جیۆن و دایکم لێم دوورکەوتەوە وە باوکیشم باوەشی پێداکردم و ماچی نێوچەوانی کردم

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now