PART 9

306 42 0
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

_-_-_-_-_-_-_-_

ئەوە کیم تایهیۆنگ بوو باشە دەبێت کاری چی بێت لێرە وە هەروەها ئەو گوڵی لەگەڵ خۆیدا هێناوە

تای:نامانکەیتە ژوورەوە؟!

بەپرسیارەوە گوتی و منیش خێرا دوورکەوتمەوە تا بێتە ژوورەوە وە کاتێکیش هاتە ژوورەوە بەسەیری چاوەکانی دەگێڕا به خانووەکەمدا دواتر سەیرێکی کردم و گوتی

تای:فەرموو ئەم گوڵانە بۆ تۆیە!

بەخەندەیەکی بچووکەوە گوتی و منیش بەشۆکەوە دەستم بۆ خۆم ڕاکێشا

ئاریوم:من؟!

تایهیۆنگ کەمێک پێکەنی و گوتی

تای:نا بۆ من....ئەی ئەگەر بۆ تۆ نەبێت بۆ کێم هێناوە ها؟

منیش بەزەردەخەنەوە گوڵەکانم لێوەرگرت هەرگیز هیچ کەسێک دیاری پێنەداوم بەڵام ئەو کردی

ئاریوم:زۆر سپاس....لێرە بوەستە دەڕۆم و گوڵەکانم دەخەمە نێو ئاوەوە و دێمەوە

بەدڵخۆشی سەرم دانەواند و دواتر بەخێرایی ڕۆشتم

~~~~~

تای:ئاهــــ پێموایە سەری گرت

بەخەندەیەکی بەفیزەوە وامگوت بەڵێ من ئەو گوڵانەم بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئەو کڕیوە بۆ ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە لە ڕێکەوتنەکە هەر کە هاوسەرگیریمان کرد کەسمان بۆمان نییە لەو ڕێکەوتنە پەشیمان ببینەوە بەڵام ئێستا هێشتا هاوسەرگیریمان نەکردوە دوای کەمێک دەنگی پێ هات کە ئاماژەیە بۆ هاتنەوەی ئاریوم بەدڵخۆشی هاتوو قاوەیەکیشی پێبوو قاوەکەی لەبەردەممدا دانا و خۆشی لەبەرامبەرمدا دانیشت

ئاریوم:زۆر سپاس تای پێویستی نەدەکرد ئەو گوڵانە بکڕیت

بەخەندەیەکی فراوانەوە گوتی واتا بەم ڕادەیە ئەم دیاریە هیچ و سادەیەی بەلاوە جوان بووە تش زۆر سادەیە

تای:شایەنی نییە...ئێ کەواتە پەشیمان نیت لە ڕێکەوتنەکە وایە؟

کەئەو پرسیارەم کرد خەندە فراوانەکەی سەر لێوی خێرا ون بوو دواتر بەخەندەیەکی شکاوەوە سەیری کردم

ئاریوم:پێویستی نەدەکرد گوڵەکان بهێنیت من پەشیمان نەبوومەتەوە

واتا بەوەی زانیوە کە بۆچی گوڵەکانم بۆ بردووە

 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now