PART 24

360 50 5
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

بادەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈

TAEHYUNG POV:


هەستی پەشیمانی و ئازار خەریکە دەمکوژێت من زۆر ئازاری ئاریومم داوە بەقسە ڕەقەکانم وە بەبوونم لەگەڵ جێسیکا بەڵام ئەو بەرگەی هەموو ئەوانەی گرت من..من کەسێکی زۆر گەمژەم بۆچی نەمتوانی خۆشەویستیەکەی ئەو ببینم خۆشەویستیەکەم ههه نانەخێر خۆشەویستی نا ئاڵودەبوونم بۆ جێسیکا بەرچاوی ڕەش کردبووم نەمدەتوانی شتەکانی دەورووبەرم ببینم لەم بیرکردنەوەیانەدا بووم تا گوێم لە دەنگی دەرگای ژوورەکەم بوو وە دایکم هاتە ژوورەوە

د.تای:تای کوڕم کاتت هەیە قسە بکەین؟

بەهێمنی گوتی منیش سەرم لەقاند

تای:بەڵێ دایکە وەرە دانیشە

دوای ئەوە دایکم هاتە تەنیشتم و دانیشت

د.تای:تای کوڕم ئایا هێشتاش لەبەر تێکچوونی هاوسەرگیریەکەی نێوان تۆ و جێسیکا خەمباریت؟

بەهێمنی گوتی بەڵام من سەرم بەنەخێر جوڵاند

تای:نەخێر دایکە بەڵام بۆم دەرکەوت کە من خراپترین و گەمژەترین کەسم لەسەر زەویدا

بەهێمنی گوتم کاتێک سەیری زەویەکەم کرد

د.تای:بۆچی ئازیزم چیڕویداوە؟!

بەنیگەرانی گوتی و دەستی خستە سەر شانم بۆیە منیش هەموو شتێکم بۆباس کرد




د.تای:دەبوایە بمزانیبایە هەر ئەو کاتەی پارەکانی بۆ گەڕاندینەوە بەڵام هێشتاش ئەو لە ئاستی ئێمەدا نەبوو کوڕم

بەهێمنی گوتی و منیش بەتوڕەیی سەیریم کرد تەنانەت ئێستاش باسی ئاست دەکات

تای:دایکە دەتوانیت بچیتە دەرەوە

دوای ئەو قسەیەم دایکم هەستا و ڕۆشتە دەرەوە

≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡

"AFTER A WEEK"
"دوای هەفتەیەک"





ئاریوم:دەییی جۆنگکووک من ئێستا باشم پێمیبڵێ بامنیش ئەو نهێنیە بزانم




دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە نەخۆشخانە دەرچووم وە جۆنگکووک گوتی کە دەیەوێت شتێکم پێبڵێت هەرکاتێک کە باشبوومەوە بەڵام من زۆرم لێکردن و کە ئەمڕۆ پێمبڵێت ئێستا ئێمە لە پارکێکی دڵڕفێن و خۆشداین و جۆنگکووک و میرایش لەبەردەمم وەستاون



 HEARTLESS/K.THWhere stories live. Discover now