"Chapter 3"

380 54 0
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
‏جونگکوکPOV:

جونگکووک :"نەفرەت سەرم زۆر ئازاری هەیە" کوڕە قژ خاوەکە هەوڵیدەدا هەستێتەوە بەڵام نەیتوانی.

جونگکووک :"چی ڕوودەدات بۆچی ناتوانم بجوڵێم؟" جونگکوک هەوڵیدا چاوەکانی بکاتەوە بەڵام سوودی نەبوو کوڕەکە کەمێک دەستی کرد بە ترس و دڵەڕاوکێ...ئەو نەیدەزانی کە لە کۆمادایە و لە جەستەی خۆیدا گیری خواردووە هیچ هەستی بە ڕۆژ و کات نەدەکرد کە تێدەپەڕێت تەنها تاریکی دەوروبەری مێشکی، هەموو شتێک ڕەش بوو هەر وەک ئەوەی ئەو خەوتبوو.، لەم ماوەیەدا کوڕەکە لە ژووری نەشتەرگەرییەکە دەرچووبوو. پاڵکەوت بوو لەسەر جێگاکەی لە ژوورە بچووکەکەدا وا دەردەکەوێت کە بە قووڵی خەوتبێت.

تا گوێی لە کەسێک بوو کە دەچێتە ژوورە بچووکەکەوە تەنها گوێی لە دەنگی ئەو کەسە بوو هیچ بیرکردنەوەیەک لە مێشکیدا نەدەپەڕی تا گوێی لە کچێک بوو کە قسەی لەگەڵ کرد... دەنگەکە نەرم بوو بەڵام لە هەمان کاتدا ناسک بوو خەریک بوو بکەوێکە داوی دەنگی ئەو دەنگ هێمن کەرەوە کە بە تەواوی دەنگێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو کە وتی

ئێمیلی : "زۆر داوای لێبوردن دەکەم ئەم هەموو شتە بەسەرتدا هاتووە... کەس شایەنی ئەمە نییە بەڵام نیگەران مەبە من هەموو شتێک لە توانامدا تاقی دەکەمەوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەم....من کیم ئێمیلی ئەو پەرستارەی کە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بەسەر هەموو شتێکدا تێپەڕ ببیت (کەمێک وەستا و بەردەوامی پێدا) نازانم ئایا دەتوانیت بیبیستیت یاخود نا بەڵام بەردەوام دەبم لە قسەکردن لەگەڵت. دەزانم دەنگێکی سەیرم هەیە(نەخێر بەڕاستی دەنگێکی سەرسوڕهێنەرت هەیە) بەڵام بۆ هەندێک کەس بەڕاستی یارمەتیدەرە و وایان لێدەکات کەمتر هەست بە تەنیایی بکەن."
.

جونگکوک تێنەگەیشت چی ڕوودەدات بۆچی ئەم کچە ئەم جۆرە قسانە دەکان.. هەروەها نەیدەزانی ئافرەتەکە چەندە قسە دەکات باسی چی دەکات و کێیە!! هەستی دەکرد تەنها ٢ خولەک بوو بەڵام لە هەمان کاتدا چەند کاتژمێرێک بوو هەستی کاتی بە تەواوی نەمابوو تاکە شتێک کە ئارامی کردەوە ئەو دەنگە مەخمەلی و نەرمە بوو،گرنگ نەبوو ئەگەر بۆ ماوەی چەند گوێی لە دەنگی ئەو کەسە دەبێت تەنها دەنگی ئەو کەسەی خۆشویست..تا جارێکی تر هەموو شتێک ڕەش بووەوە چونکە ئەو کچە وەستا لە قسە و ژوورەکەی جێ هێشت..
.
.
.

‏دوای دوو ڕۆژ...

ئێمیلی POV:

تا ئێستا هەموو شتێک بە ئاسایی دەڕۆیشتن. ئەمڕۆ ٢ توشبووی تر ئامادە بوون بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن وای لە پەرستارەکە کرد بە شێوەیەکی بەرفراوان زەردەخەنە بکات.. بۆ بینینی نەخۆشەکانی کە لەلایەن خێزانەکەیەوە هەڵدەگیرێن و دواجار چانسی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە دەبێت.... چیتر بەدەست هیچ جۆرە ئازارێکەوە ناناڵێنێت،هەستکردن بە هەموو شتێک باشتری دەکرد... دوای ئەوەی دوا نەخۆش چووە ماڵەوە کاتی ئەوە هات کە لەوێ بچووکترین نەخۆش پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن خۆمەوە.

HER VOICE ||JJK✅Donde viven las historias. Descúbrelo ahora