"chapter 10"

280 34 6
                                    

.بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐

.

.

.

.

.
پاش چەند ڕۆژێک...

ئەمڕۆ دواجار ڕۆژێکی پشوو بوو بۆ ئێمیلی ڕۆژێک کە دەتوانێت ڕێگە بدات ماسولکەکانی ئارام بکاتەوە و پشوو بدات کارکردنی لە نەخۆشخانە کارێکی قورس بوو هەرچەندە ئەو کارەکەی خۆشدەویست...وە بە دڵنیاییەوە پشووەکانی ڕۆژ پێویست بوو.

تیشکی خۆرەکە ژووری نوستنەکەی ئاڵتونی دەردەخست... ئارامی بە ئێمیلی دەبەخشی، زۆر جوان دەردەکەوت و بەمەش کوڕێکی قژ رەشی بیر خستەوە، من ئەو شوێنە بچووکەم زۆر خۆشدەویست.وە هەروەها دەربارەی پەیوەندی نێوان جونگکوک و ئێمیلی لەم دواییانەدا پەیوەندییەکی زۆریان هەبوو... ڕۆژانە نامە ناردن دوای ئەوەی ئێمیلی لە کارەکەی دەگەڕایەوە وە بچووکەکە هەمیشە هیوای شەو باش یان بەیانی باشی بۆ ئێمیلی دەخواست، ئەمەش وایدەکرد ئێمیلی هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر بکات. وە ئەم بەیانیەش لەوە بێبەری نەبوو.

پەرستارەکە مۆبایلەکەی لە جێگای شەوانە وەرگرت و نامەیەکی ئەو کوڕەی بینی کە بیری لێدەکردەوە.

جونگکووک : "بەیانی باش ئێمیلی! هیوادارم ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشت هەبێت. لە کارەکەت پشوو بوویت بۆیە پشوو بدە باشە؟" ~

ئێمیلی :"ئاخ چی لێ بکەم ئەمەوێت بیخۆم " ئێمیلی سەری خۆی خستە ژێر سەرینەکە و لەبەر خۆیەوە ئەیگوت لەکاتێکدا وەڵامی ئەو پەیامە شیرینە دەداتەوە کە هەموو بەیانیەکەی خۆش دەکات . دوای ئەوەی تەواو بووم لە جێگاکەم هەستام و چوومە ناو چێشتخانەکە تا بەیانیەکەم بە کوپێکی قاوەیەکی باش دەست پێ بکەم... ئەو قژ قاوەییە نەیدەویست تێبگات کە خواردنەوەی قاوە هەموو کات باشنیە هەندێک کەس زۆربەی ڕۆژ بە کافاین دەستیان بە رۆژەکەیان نەکردووە... بەڵام دەبوو جیاوازی هەبێت.

زۆری نەخایاند قاوەکەی ئامادە بوو و ئێمیلی گەڕایەوە ژوورەکەی و بینی یوری تەلەفۆنی بۆ دەکات خاوەن دەنگ ئەفسوناویەکە ئەمەی کەمێک پێ سەیر بوو چونکە یوریش ئەمڕۆ پشووی بوو و دوێنێ پەرستارەکەی تر کاری کرد تا قووڵایی شەو. کەواتە ئەوەی یوری پێشتر بەئاگا بوو، شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو.

ئێمیلی :"بەیانی باش یوریاا!" ئێمیلی قسەی کرد کاتێک تەلەفۆنەکەی هەڵگرت.

یوری;"بەیانی باش ئێمیلی" . دوای چەند قسەیەکی بچووک دواجار یوری گەیشتە ئەو خاڵەی کە بۆچی تەلەفۆنی بۆ کردوە.

یوری;"... ئێ من.. ویستم ئەمشەو میوانداری هەندێک لە هاوکارەکانمان بکەم ئێوارە بۆ خوانێک" (بە کەمێک شڵەژانەوە وتی)

ئێمیلی : "زۆر دڵنیام ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە کە بتوانیت یۆنگی ببینیت لە ڕۆژە بە تاڵەکان ئایا ڕاست دەکەم؟"(وتی لە کاتێکدا برۆیەکی بەرز کردەوە) یوری هەناسەی هەڵکێشا.

یوری; "یاا یاا گەمژە باسی چی دەکەیت! "قژ قاوەییەکە پێکەنی لە کاتێکدا یوری بەردەوام بوو لە باسەکەی .

یوری;"ویستم لێت بپرسم ئایا دەتەوێت جونگکوک بهێنیت بێگومان گەر ڕازی بێت "
چاوەکانی ئێمیلی فراوان بوون.

یوری;"من ئەوم زۆر خۆشویست کەسێکی کیوت بوو ئەمەوێت جارێکی تر بیبینمەوە"

ئێمیلی :" بەڵام بۆچی لەگەڵ هاوکارەکانم دەتەوێت بیهێنیت بۆ خوانێکی ئێوارە؟" (بە کەمێک شۆکەوە)

یوری;"ناه بەو شێوەیە مەبە ئێمیلی! وە بێگومان من پرسیارم لە یونگی کرد تۆ و ساکی و هۆسۆک و نامجون. "

ئێمیلی :"نامجون؟ ئەو پزیشکە نوێیەکەیە ڕاستە؟"

یوری; "بەڵێ ساکی پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا دەتوانێت بێت و منیش وتم بەڵێ،بۆیە جونگکوکیش بێنە و تەنها بڵێ تۆ دەتەوێت چاوت بە هاوڕێکانت بکەوێت . "

ئێمیلی :"بیری لێدەکەمەوە باشە یوریاا؟"

یوری;"دڵنیابە ئێمیلی هەرچیەک تۆ بتەوێت... دەبێت ئێستا بڕۆم ئەمشەو دەتبینمەوە!"

ئێمیلی :" خوات لەگەڵ کیوتی "پەیوەندیەکەم داخست و......






بەردەوامە....
_____________________________________

ببورن جەماعەت پارتەکە کەم بوو.. چونکە هەرخۆی نوسەرەکە پارتەکەی ئەوەندە نوسیوە خۆی وتی کاتم نەبووە لەوانەیە پارتی داهاتوو زیاتر بێت 🥹🫴

 چونکە هەرخۆی نوسەرەکە پارتەکەی ئەوەندە نوسیوە خۆی وتی کاتم نەبووە لەوانەیە پارتی داهاتوو زیاتر بێت 🥹🫴

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


باییییی🫶💜

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now