"Chapter 7"

327 46 0
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.

دوای ٤ ڕۆژ...

هەموو ڕۆژێک هەستی بە هەمان شت دەکرد تەنها کەسێک ڕۆژەکەی هەندێک باشتر دەکرد...بەڵام ئەم کەسە ئەمڕۆ رۆژی پشووی بوو بۆیە لای جونگکوک نەبوو..

جونگکوک زۆر حەزی لە قسەکردنە لەگەڵ ئێمیلی... پەرستارە گەنجەکە نەک هەر شیرین بوو بەڵکو دەنگێکی ئەفسوناوی هەبوو لای جونگکوک، هەر جارێک ئێمیلی لەگەڵ جونگکوک قسەی دەکرد، هەستی دەکرد کە لە بەهەشتدایە.

دەنگەکە ئەوەندە نەرم و نیان بوو وەک مەخمەل بوو، جونگکوک دەیتوانی بە درێژایی ڕۆژ گوێی لێبگرێت بەبێ بێزار بوون، دڵنیا بوو ئەگەر ئێمیلی مامۆستای بێت ئەوا نمرەی سەرسوڕهێنەر بەدەست دەهێنێت،

ئیتر جونگکوک دوورە لە لیسا و ئیتر هیچی لێ نەبیستەوە .... ئارامە چونکە ئەو کچە نەماوە،دەبوو زووتر لەگەڵیدا جیا ببێتەوە. بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و هەموو شتێک بەم شێوەیە دەرچوو.

ئەفسەرەکان تەنها بە جونگکوکیان وت کە لیسا ئێستا ڕەنگە هەڵاتبێت کچە گەنجەکە بەهۆی ئەو تاوانە ترسناکەی کە ئەنجامی داوە، لە شوێنێک خۆی حەشاردابوو سەرەتا جونگکوک تووشی شۆک بوو کاتێک گوێی لە هەموو ئەو کارانە بوو کە لیسا کردوویەتی بەڵام هەموو کەسێک باوەڕ بەوە ناکات نموونە زۆربەی خەڵک چاوەڕێی ئەوە ناکەن لە لیسای خۆشەویست، ئەو هەموو کات خۆی وەک فریشتە نیشان دەدات لای دەوروبەری...

ئێمیلی بە تەواوی جیاواز بوو لە لیسا لەڕووی هەموو شتێکدا، کەسایەتی، زیرەکی، میهرەبانی، گرینگی پێدەر.... بەتەواوی پێچەوانەی لیسا...لیسا لە مێژە لەبیرکرابوو لە مێشک و دڵ و دەروونی جونگکوک، ئەو ئێستا بیری لە پەرستارەکە دەکردەوە کە دەنگی وەک هەنگوین بوو، جونگکوک هەر بەتەواوی خەیاڵی لای ئێمیلی بوو، بەڵام بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرە بەلای جونگکوک سەرنج ڕاکێش بوو..

.
.
.
.
.
جونگکوک POV:

چەند کاتژمێرێک تێپەڕی هێشتا لە سەر تەختی نەخۆشخانە پاڵکەوتبووم و مۆبایلەکەم بە دەستی ڕاستمەوە بوو، لە ڕۆژدا دایکم تەنها نەیدەتوانی لە کاتی نیوەڕۆ بێتە سەردانم

پەرستارێک هاتەوە ژوورەوە بەڵێ ئەمە هاوڕێی ئێمیلیە ئەوان پێکەوە زۆر ئەبینم دوای پێدانی دەرمانەکانم ژوورەکەی جێهێشتم.... جونگکوک چاوەڕێی ئێمیلی بوو بۆ ئەوەی کات بکوژێت سەیری هەندێک ڤیدیۆی یوتیوبی ئەکرد.

دوای سەیرکردنی هەندێ ڤیدیۆی بێسوود بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک یان زیاتر، لە دەرگاکە درا.

جونگکوک سەری بەرەو دەرگاکە سوڕاند لەناکاو کەمێک دەمارگیر بوو،دڵنیا نەبوو کە تەنانەت بە شێوەیەکی قۆز دەردەکەوێت بۆیە بچووکەکە بەپەلە لە جێگاکەی هەڵسا و بەڕاکردن بەرەو حەمامەکە چوو تا سەیری ئاوێنەیەکی بچووکی بەرامبەری بکات ئیتر دڵنیابوو لەوەی کە جوان دەردەکەوێت.

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now