"Chapter 15"

208 28 0
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
ئێمیلیPOV :

هەموو ڕۆژەکە باران لە ئاسمانەوە دەباری و بەر زەوی دەکەوتن.. تاریک بوو نزیکەی وەک شەو تاریک بوو. تاکە سەرچاوەی ڕووناکی لە دەرەوە سەرچاوەی ئەو ڕەشەبایە بوو کە هەندێک جار لێی دەدا چرای شەقامەکان بوو، ئێمیلی لە شوقەکەیدا لەسەر مێزی چێشتخانە دانیشتبوو بە کوپێک لە دەستیدا لە کاتێکدا کۆمپیوتەرەکەی لەبەردەمیدا لەسەر مێزە دارینەکەی دانرابوو.

لە ڕاستیدا ئەمڕۆ کاری نەبوو بەڵام سەرۆکەکەی داوای لێکرد سەیری هەندێک کاغەزی نەخۆشەکانی بکات وە ئێمیلی کێیە بۆ ئەوەی بڵێت نەخێر هەروەها باش بوو بۆ بەسەر بردنی کاتەکانی بۆیە باشتر بوو سەرقاڵ بیت... بەداخەوە خۆشەویستە جوانەکەی قوتابخانەی هەبوو بۆیە نەیدەتوانی لە ئێستادا لە ماڵی ئێمیلی بێت.

هەروەها پەرستارەکە دوای ئەوەی ئەو رووداوەی لە شوێنی کارەکەی ڕوویدا، بەڕاستی ئارام نەبوو. پێدەچێت نەتوانێت ئەو یاداشتە لەبیر بکات کە پیتە سوورە ئەستوورەکانی لەسەرە...ئەوە ئێمیلی نیگەران دەکات نەک تەنها لەبەر ئەوەی بۆ خودی خۆی لە مەترسیدا بێت بەڵکو بۆ جونگکوکیش هەمان ترسی هەبوو.

ئێمیلی :"بەڕاستی نازانم چی بکەم " لەکاتێکدا لاپتۆپەکەی داخست و کوپێکی تری قاوەی بەدەستهێنا.

لەکاتی گەڕانەوەم بۆ سەر مێزەکە سەیری دەرەوەم کرد و بینیم بارانێکی بەخوڕ دەباری دڵۆپە گەورەکانی ئاو کە بەر پەنجەرەکە دەدەن. دەنگێکی ئارامکەرەوەی لێهات.

تەنها گوێم لە ئاوەکە بوو تا لە دەرەوە سەرنجم دا شتێک...کەسێک چەترێکی بەدەستەوە بوو لە شوێنی خۆی وەستابوو، کەسەکە نەدەجووڵایەوە ئەو ئاڕاستەکەی بەرەو پەنجەرەی ژوورەکەم بوو وا دیار بوو لە شوێنی خۆیدا بەستوو بوون لە هەمان کاتدا تۆقێنەر بوو.

ئێمیلی :"ئەو کەسە دەبێ گەمژە بێت کە بەو شێوەیە لەناو بارانەکەدا وەستابێت" من لەکاتی دوورکەوتنەوە لە پەنجەرەکەوە وتم بڕیارمدا تەنها سەیری تەلەفزیۆن بکەم... پێش ئەوەی تەلەفزیۆنەکە دابگیرسێنم سەیری کاتژمێرەکەم کرد کە بە دیوارەکەوە هەڵواسرابوو.. لە دەوروبەری ٣ی ئێوارە.

"30 خولەکی تر جونگکوک لە قوتابخانە دەگەڕێتەوە ماڵەوە" بچووکەکە ویستویەتی جارێکی تر ئێمیلی ببینێتەوە هەرچەندە 2 ڕۆژ لەمەوبەر کاتیان پێکەوە بەسەر دەبرد.

یەکەم کەناڵ کە لەسەر بوو کەمێک بێزارکەر بوو بەڵام بۆ ئێستا ڕازی بوو... باسی هەندێک شتی پەیوەست بە سیاسەتیان دەکرد شتێک کە بەڕاستی حەزی پێنەدەکرد... کچە قژخاوەکە کەمێک بێزار بوو بیری لە ڕۆژە سەختەکانی دەکردەوە تا مۆبایلەکەی زەنگی لێدا

‏"ئاه کێ لەم ساتەدا پەیوەندیم پێوە دەکات" هەستام و ڕۆیشتمەوە سەر مێزی چێشتخانەکە لەوێ مۆبایلەکەمم بەجێهێشتبوو سەرسام بووم ژمارەیەکی نەناسراو بوو، لە هەموو فیلمە ترسناکەکاندا گومان لێکراو دەبوو. بەڵام... باشترین ئەوەیەکە پەیوەندییەکەی هەڵبگرم.

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now