"Chapter 12"

241 29 2
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
دوای ١ مانگ:

کات بە خێرایی بۆ هەریەک لە ئێمیلی و جونگکوک تێپەڕی، جونگکوک لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ قوتابخانە زۆربەی کاتە بەتاڵەکانی لە ماڵەوە بوو. وە دەربارەی ئێمیلی ئەو سەرقاڵی کار بوو بەڵام ئەو دووانە هێشتا بەردەوام بوون لە یەکتر بینین ئەوان وەک مادە هۆشبەرێک بوون بۆ یەکتر، ئاڵودەی یەکتری ببون نموونە کاتێک ئێمیلی بەهۆی کارەوە سترێسی زۆری لەسەر بوو جونگکوک لەوێ بوو بۆ ئەوەی ئارامی بکاتەوە.

وە کاتێک جونگکوک هەستی بە کەمێک دڵەڕاوکێ دەکرد ئێمیلیش لە لای جونگکوک بوو. جونگکوک هێشتا لەوە دڵنیا نەبۆتەوە لەوەی کە خۆشەویستە کۆنەکەی لە ژیانی نەماوە، پۆلیس تا ئێستا هیچ شوێنەوارێکی لیسای خۆشەویستی جونگکوکی نەدۆزیوەتەوە، هێشتا بێسەروشوێن بوو. جونگکوک هەوڵیدەدا زۆر بیری لێ نەکاتەوە بەڵام هەندێک جار لە خەونەکانیدا خۆی نیشان دەدا...کاتێک دەڵێت جونگکوک پیاو نییە و کەسێکی ترسنۆکە چونکە لە کچێک دەترسێت. بەڵام هەموو ئەو ئازارە سۆزداریانەی کە بەهۆی ئەوەوە ناچار بوو بەرگەی بگرێت، وای لێدەکات ڕەنگە یەکێک بێت لە بەهێزترین پیاوەکان...

تا ئەو کاتەی ئێمیلی لە تەنیشتی بوو باش دەبوو... وە ئێمیلی ئیتر بە تەنها نەبوو لە کۆتاییدا پەیوەندیەکەیان کردە فەرمی...ئیستا پێکەوە ژوان دەبەستن، ئەو وشەیە هێشتا زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر دەموچاوی هەردوو کیوتەکە ئامادە دەکات.

چۆن پەیوەندیەکەیان کردە فەرمی؟ تا ڕادەیەک چیرۆکێکی کۆمیدی بوو ئێمیلی ئەو ڕۆژە شۆفتی بەیانیانی هەبوو بەیانی زوو لە خەو هەڵسا بۆ ئەوەی بچیتە سەر کارەکەی و کاتژمێر ٤ی بەیانی نامەیەکی کورتی بۆ جونگکوک جێهێشت ...جونگکوک لە دەوروبەری کاتژمێر ٧ی بەیانی لە خەو هەڵسا پەیامێکی شیرینی لە ئێمیلی بینی کە پرسیاری ئەوەی لێدەکرد ئایا جونگکوک دەتوانێت ئەمشەو لە شوێنی خۆیان کۆببنەوە . بێگومان کوڕەکە ڕازی بوو، جونگکوک لە قوتابخانە گەڕایەوە ماڵەوە بیگومان لە دوشێکی درێژ و جلێکی جوان هەڵدەبژێرێت. ماڵئاوایی لە دایکی کرد چونکە وەک هەموو کاتێک لە شوێنی ئێمیلی نان دەخوارد.

کاتێک جونگکوک گەیشتە بەردەوام شوقەکەی ئێمیلی ئەوە بوو کە نامەیەکی کورتی پێگەیشت کە ئێمیلی کارێکی هاتۆتە پێش بۆیە کەمێک درەنگ تر دەگاتەوە ماڵ.جونگکوک کەمێک بێزار بوو هەرچەندە دەیزانی کە ئەو کچە قژ قاوەییە ناتوانێت هیچ لەو بارەیەوە بکات. بۆیە بە دەستە گوڵێکەوە کە گوڵی گوڵەبەڕۆژەی بەدەستەوە بوو، لە بەرامبەر دەرگای ئێمیلی دانیشت، دوای ١٠ خولەک بێدەنگییەکەی زۆری بەدەستهێنا بۆیە سەماعەکەی خستە گوێی و پلەی لیستێکی هەڕەمەکی لێدا کە نوێترین و دڵخواز ترین گۆرانییەکانی تێدابوو.

دوای کاتژمێرێک لەکۆتاییدا ئێمیلی گەیشتەوە ماڵەوە. ئەوەندە هەستی بە تاوانباری دەکرد کە کوڕە بچووکەکە ناچار بوو ئەوەندە چاوەڕێی بکات ئێمیلی تا ڕادەیەک ترسا لەوەی کە جونگکووک چاوەڕێی ئێمیلی نەکردبێت و رۆشتبێت پێشتر، مەبەستم ئەوەیە کێ زیاتر لە کاتژمێرێک چاوەڕێی کەسێک دەکات. بۆیە لەگەڵ ترس و دڵەڕاوکێ بە جەستەیدا تێدەپەڕی ئێمیلی بە خێرایی بەرەو سەرەوە ڕۆیشت. بەڵام ترسەکە نەما کاتێک نازدارترین و جوانترین دیمەنی لەبەردەم دەرگاکەی بینی...نەخۆشەکەی لەکاتی چاوەڕوانی ئێمیلی خەوی لێ کەوتبوو هێشتا گوڵەبەڕۆژەکانی لە دەستی ڕاستیدا بوو. گرتنی لە نزیک جەستەیەوە بوو بۆ پاراستنی دەستە گوڵە جوانەکە.

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now