"Chapter 6"

346 47 7
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
.
.
ئێمیلی POV:

ڕووناکی خۆرەکە لە پەنجەرەکەمەوە دەدرەوشایەوە و ژووری نووستنەکەمی ڕەنگی زێڕین کردبوو . ئێستا کاتژمێر ١٠ی بەیانیە.... ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ تا ١١ی شەو دەوامم دەبێت.، کاتێکی زۆرە دەزانم بەڵام دوای ئەوە ٢ ڕۆژ پشووم هەیە خۆشبەختانە .

کاتێک بە تەواوی لە خەو هەڵسام بڕیارمدا کاتی ئەوە هاتووە دوشێکی درێژ و ئارامکەرەوەی بەیانیان ئەنجام بدەم، بیجامەکەم داکەند خاولیەکەم برد لەگەڵ خۆمدا و بەرەو حەمامەکەم ڕۆیشتم،سەیری ئاوێنەکەم کرد، هێشتا کەمێک خەوتوو دەردەکەوتم بەڵام دڵنیا بووم کە دوای دوشەکە کە باشتر دەردەکەوم.

کاتێک ئاوە گەرمەکە بەرکەوت بە جەستەم هەستم دەکرد هەموو ماسولکەکانم ئارام دەبنەوە.

"ئاهە بەم شێوەیە زۆر ئاسودە بەخشە" لە کاتی گرتنی قتوی شامپۆکەدا وتم

حەمامەکە گەورە نەبوو بەڵام گرنگ نەبوو چونکە ئێمیلی هێشتا بە تەنیا دەژیا...بە هەڵە تێ مەگەن من ئەو ژیانەی خۆمم خۆشدەوێت، بەڵام زۆر باشە کەسێک هەبێت کە بتوانیت کاتەکانت لەگەڵیدا بەسەر بەریت،کەسێک کە تۆی خۆش بوێت بەهۆی ئەوەی کە خودی خۆتیت... بەڵام ئێمیلی هێشتا ئەو کەسەی نەدۆزیوەتەوە.

دوای ئەوەی دوش کردنی تەواو بوو پشوویەکی خۆشی هەبوو و کاتەکەی کوشت بە پاککردنەوەی ماڵەکە و سەیرکردنی هەندێک تەلەفزیۆن تا کاتی ئەوە هات کە بچێتە سەر کارەکەی.

کاتێک ئێمیلی گەیشتە لای یوری بە ڕاکردن هاتە لای.

یوری: "هەی ئێمیلی تکایە دەتوانی بچیتە ژووری جونگکوک" بە سەرلێشێواوی سەیریم کرد و دەستم کرد بە کەمێک نیگەرانی.

ئێمیلی :" ئایا شتێک بەسەر جونگکوکدا هاتووە؟!"

یوری:"نەخێر.. پۆلیسەکان لێرەن دەربارەی روداوەکەیان" ، سەرم بە مانای باشە جوڵاند و چوومە ژووری جونگکوک، کاتێک دەرگاکەم کردەوە بینیم جونگکوک لەسەر جێگاکەی دانیشتووە و ئەفسەرێک لەسەر کورسییەکی نزیک لە جێگاکە دانیشتووە.

ئەفسەر :"نیوەڕۆتان باش خاتوو ئێمیلی" ئەفسەرەکە وتی لەکاتێکدا سەیری پەرستارەکە دەکات.

ئێمیلی :"نیوەڕۆتان باش بەڕێزم چۆن بتوانم یارمەتیت بدەم؟"

ئەفسەر :"دەمەوێت ئەمڕۆ هەندێک قسە لەگەڵ جونگکوک بکەم بەڵام پێموایە بۆ باشترە ئەگەر تۆش لێرە بمێنیتەوە بۆ تەندروستی جونگکوک "

ئێمیلی : "سوپاس بەڕێزم کە بیرت لە تەندروستی جونگکوک کردۆتەوە" لەسەر کورسییەک دانیشتم.

ئەفسەر :"باشە جونگکوک بیرتە چی ڕوویدا؟"جونگکوک سەری لە سەری خۆی دانا وتی.

" جونگکووک :هەموو شتێکم لەبیر نییە بەڵام دەزانم هەموو ڕۆژەکە لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووم (لیسا ) بووم" ئەفسەرەکە دەفتەرەکەی برد و هەموو شتێکی دەنووسی. ئاماژەی بەوەشکردووە"ئەو ڕۆژە لە کاتێکدا ئەو دووانەتان پێکەوە بوون شتێک ڕوویدا؟"

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now