"Chapter 9"

292 42 5
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
ئێمیلیPOV:

گەڕامەوە ماڵەوە...زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر دەموچاومابوو لە کاتێکدا هەموو شتەکانم دانا و جل و بەرگم گۆڕی پاڵکەوتمە سەر جێگاکەم و ئەمڕۆم بیرهاتەوە..

گەڕانەوە بۆ ڕابردوو >ئەمڕۆ :

ئێمیلی :"باشە من سبەی کارم نییە بۆیە ئەگەر تۆش بۆت ئەگونجێت دەتوانین بچینە دەرەوە ئەو کاتە"وتم و چاوەکانی کوڕەکە درەوشاوە.. جونگکوک سەری بە مانای باشە جوڵاند و وتی"بەڵێ بێگومان" ئێمە بە شەرمەوە سەیری یەکترمان کرد.

جونگکووک :"ئایا باش دەبێت گەر سبەی بێم بەدوات و تۆ هەڵبگرم" جونگکوک پرسی.
ئێمیلی :"زۆر باشە...کەواتە من ژمارەکەمت پێدەدەم و ناونیشانەکەمت بۆ دەنێرم."

جونگکووک :"بێگومان سوپاس" کوڕە بچووکەکە مۆبایلەکەی پێدام و دەستم بەر دەستی کەوت هەستم بە گوێچکەکانی ئەکرد کە سوور ببونەوە، ئەو تەنها زۆر نازدار بوو.
جونگکووک :"تەواو " مۆبایلەکەی پێم دایەوە.

جونگکووک :"نامەت بۆ دەنێرم دەربارەی کات و شوێنەکە...سبەی دەتبینمەوە ئێمیلی"

ئێمیلی : "سبەی دەتبینمەوە~"

گەڕانەوە بۆ ئێستا>>

باوەڕ ناکەم بەڕاستی واتە سبەی یەک ئەبینین!!. بە شێوەیەکی ئاسایی پێشووتر هەرگیز هەرگیز لەگەڵ نەخۆشەکەم نەدەچوومە دەرەوە بەڵام ئەو جیاواز بوو...وە ئەگەر بڵێم نەخێر دڵنیام یوری بە ساکی ئەڵێت و ساکی لێم دەدات.... بەو بیرکردنەوانە پێکەنیم.

بە بیرکردنەوە لە یوری بیرهاتەوە کە دەبێت پەیوەندی پێوە بکەم و پێی بڵێم چی ڕوویداوە، تەنها چەند چرکەیەکی خایاند تا مۆبایلەکەی هەڵگرت.

یوری:"هێی ئێمیلی چی هەیە !"

ئێمیلی :"تۆ هەرگیز پێشبینی ئەوە ناکەیت چی ڕوویداوە" وتم

یوری:"ئۆفەری کارێکی ترت دەستکەوت تکایە ئێمیلی بەجێم مەهێڵە" چاوەکانم وەرگێڕا.

ئێمیلی : "نا یوری... ئەمڕۆ جونگکوکم بینی."
ماوەیەک بێدەنگ بوو.

یوری;"ئای خوایە! بەڕاستی ! هەموو شتێکم پێ بلێ!"

ئێمیلی :"باشە، ئەو داوای چوونە دەری لێکردم و ئێمە دەچینە دەرەوە سبەی "

یوری:" ئاههو ئێمیلی زۆر دڵخۆشم بۆ تۆ! سبەی کاتێک دەگەیتەوە ماڵەوە هەموو شتێکم پێ بڵێ باشە؟"

ئێمیلی :" تشش گەمژە شەو شاد"

یوری;"ههههه شەو شاد ئێمیلی"

پەیوەندییەکی کورت بوو بەڵام دڵخۆش بووم کە یوریش بۆ من دڵخۆش بوو...هەستم بە دەمارگیری دەکرد بەڵام وروژانیشم هەبوو... جونگکوک شیرین بوو و زۆر جوان بوو هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی داوای دەرچوونم لێ بکات. بەڵام من پێشبینی دەکەم ژیان پڕە لە سوپرایز. دوای چەند خولەکێک خەوم لێکەوت و خەونم بە کوڕێکی قۆزەوە دەبینی.
.
.
.

HER VOICE ||JJK✅Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum